بۆچی ماڵی به‌رپرسی ئاسایشی پێنجووین گه‌مارۆ دراوه و بۆچی پۆڵاد جه‌نگی هێزی جوڵاند خواكوڕك چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، رێكه‌وتنی نێوان به‌رپرسانی سوپای پاسداران و بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئاشكرا ده‌بێت، له سه‌ر دواین باری له سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا، كێشه دروست ده‌بێت، ئاسایشی پێنجووین رێگا نادات ئه‌و باره كه پێكهاتووه له بارهه‌ڵگرێكی کە بڕێکی زۆر لە حه‌شیش و هێرۆین تێدابووە، داخڵی ناو سلێمانی بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی ئه‌م مانگه، بارهه‌ڵگرێك کە بڕێک لە ماده‌ی هۆشبه‌ر، داخڵی ناو سنوری شارۆچكه‌ی پێنجووین ده‌بێت له ده‌روازه‌ی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایان ئاسایشی پێنجووین هه‌ست پێده‌كرێت و ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت”.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه‌ی خواكوڕك، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كاتێك ئه‌و باره داخڵ بووه كه پێكهاتووه له بارهه‌ڵگرێك کەبڕێکی زۆر لە حشیش و هێرۆین و جۆڕهكانی تر، له‌لایان به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنجووین ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، به‌ڵام له‌لایان پۆڵاد جه‌نگی برای لاهور جه‌نگی ته‌ڵه‌فۆنی بۆ كراوه كه رێگا به بار هه‌ڵگره‌كه بدات داخڵ بێت و ده‌ست به‌سه‌ری نه‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنجووین گوتوویه‌تی هه‌رگیز شتی له‌م شێوه‌یه ناكات، بۆیه پۆڵاد جه‌نگی ” حه‌وت مێگزه‌مین پڕ له چه‌كدار” ره‌وانه‌ی پێنجووین ده‌كات و ئابلوقه‌ی ماڵی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنجووین ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنجووین، به پۆلادی گوتووه، ئه‌گه‌ر گیانی خۆشی له‌سه‌ر دابنێت رێگا نادات ئه‌و بار هه‌ڵگرانه تێپه‌رێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی پۆڵاد جه‌نگی گوتوویه‌تی كه ئه‌م بارهه‌ڵگره، فرۆشراوه و له ناو سنوری پارێزگای سلێمانی نامێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پێنچوین گوتوویه‌تی كه ئه‌مه خیانه‌ت له هه‌موو خێزان و تاك به‌تاكی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانە، بۆیه رێگا به‌و خیانه‌ته نادات، بارهه‌ڵگره‌كه راده‌ست ناکات”.