لاهور جه‌نگی ئۆتۆمبێلی پارێزگاری كه‌ركووكی دزیوه و لهكهركووكیشهوه داوایی ده‌ست به‌جێ ناردنه‌وه‌ی ده‌كرێت
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و فرۆشتنی ئه‌و شاره به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، پارێزگاری سه‌پاوی سه‌ر كه‌ركووك به‌نووسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی لاهور جه‌نگی كراوه، داوایی ده‌ست به‌جێ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك، ده‌كات كه له‌پاش خیانه‌ته‌كه دزیویه‌تی”.
به‌پێی نووسراوه‌كه كه واژووی راكان سعید جبووری له‌سه‌ره‌وه، ئاراسته‌ی لاهور جه‌نگی كراوه،داوا ده‌كات ئەو ئۆتۆمبیلانە بگەڕێنێتەوە کە موڵکی پارێزگای کەرکووکن، ئێستا لە شاری سلێمانین، هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه كه به ژمارە ٤٧٥٧ لەرێککەوتی ٧/١٢/٢٠١٧ دەرچووە و بە زمانی عەرەبی ئاراستەی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی کراوە، ئاماژەی داوە بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان راکان جبووری لەگەڵ عدنان کۆچەر، سکرتێری ھێزی دژە تیرۆری یەکێتی کە لاھوور جەنگی، سەرپەرشتییان دەکات، ھەروەھا لە نووسراوەکەدا ھاتووە: “لێرەدا لیستی ژمارە و تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمبیلانەتان بۆ ھاوپێچ دەکەین کە موڵکی دیوانی پارێزگای کەرکووکن لەگەڵ گشت ئەو بەڵگەنامە و بەراییانەی کە موڵکایەتی ئۆتۆمبێلەکان بۆ پارێزگای کەرکووک دەسەلمێنن”.
پارێزگاری کەرکووک لە نووسراوەکەدا داوای لە ھێزەکەی لاهوور جەنگی کردووە بە زووترین کات ئۆتۆمبیلەکان لە سلێمانییەوە بگەڕێنرێنەوە و رادەستی بەشی خزمەتگوزارییەکانی دیوانی پارێزگای کەرکووک بکرێنەوە”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی ئه‌و گروپه له‌لایان به‌رپرسانی عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به “جاشیش” قبوڵ نه‌كران و له‌ئێستادا داوایی ته‌واو ئه‌و ده‌سكه‌وته دزیانه ده‌كه‌نه‌وه كه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دزیویانه”.