ناوەندی بڕیار هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپێشاندانەكان ئاشكرا كرد

خواكوڕك
 
شاڵاو عەلی عەسكەری وتەبێژی ناوەندی بڕیار یەكێتی هەڵوێستی ناوەندی بڕیاری یەكێتی لەبارەی خۆپێشاندانەكان ئاشكرا كردوو رایگەیاند ئێمە لەپشت پلان و پشێویەوە نین، ئێمە بەراستی و سەرسەختانە بەرگری لە قوتی خەڵكی كوردستان دەكەی.
 
پەیچی ناوەندی بڕیاری یەكێتی لە تۆری كۆمەلایەتی فیس بووك لەزاری شاڵاو عەلی عەسكەری وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی ئەمڕۆ شەممە 24\9\2016، بڵاوی كردەوە، ”بەداخەوە ئێمە لە حزبێکداین ناوی خۆمان ناوە (سۆسیال دیموکرات)، کەچی لە سنووری ئێمە، خەڵکی لەسەر دەربڕینی ڕا دەستگیر دەکرێت“.
 
شایانی باسە لەشاری سلێمانی چەندین چاڵاكوان و نووسەر و رۆژنامەنووس كە زۆربەیان سەر بە حزبەكانی ئیسلامی و گۆڕان و خودی یەكێتیشی تێدایە دەستگیر كراوە.
324453453253534534534
00fff000
Back to top button