به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس: هەندێک گێرەشێوێنمان دەستگیرکردووه كه ده‌یانویست له‌په‌نایی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك ئاژاوه بنێنه‌وه
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌مه‌ر ئه‌و پێشه‌ڵكاریانه‌ی كه لهخۆپێشاندانهكانی هه‌ولێر ئه‌نجام درا له‌لایان هه‌ندێك كه‌س، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا‌و راگه‌یاند” گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و بەوهۆیشەوە چەند کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، ده‌شلێـ”ئێمە هیچ خۆپیشاندەرێکمان دەستگیرنەکردووە، بەڵکو هەندێک گێرەشێوێنمان دەستگیرکردوون، بەهۆی نانەوەی ئاژاوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا”.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”ئەوانەی بەهۆی کاری ئاژاوەگێڕییەوە دەستگیرکراون، ژمارەیەک کەسن و کەیسەکانیان رەوانەی دادگاکراون و دوای یەکلابوونەوەی کەیسەکانیان لە دادگا، ئازاددەکرێن” هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک له‌و باره‌یه‌وه ده‌شلێـ”، ئێمە هەر لەسەرەتاوە هیچ کەسێکمان دەستگیرنەکردووە، بەڵکو هەندێک کەس دەستبەسەرکرابوون و دوای وەرگرتنی گوتەیان ئازادکراون، ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی بەشداریکردن لەخۆپیشاندانەکان، دەستبەسەر نییە”.
شایانی باسه له هه‌ولێر و دهۆك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران له‌پێناوی مافه ره‌واكانیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایی كۆتایی هێنان به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه كرد، به‌ڵام به‌هۆی به‌لارێدا بردنی خۆپێشاندانه‌كان له‌لایان” باڵێكی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌رهه‌م و شاسوار” خۆپێشاندانه‌كان گرژی تێدا كه‌وت، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ده‌ستگیركردنی چه‌ندین كه‌س كه ویستوویانه خۆپێشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ئاراسته بكه‌ن.