سەرکردەیەکی ئێران:خامنەیی درۆزنێکی گەورەیە
ئەبوو فەزڵ قادیانی سەرکردەی دیاری ڕەوتی ڕیفۆرمخوازان لە دیدارێکی کە لە ماڵپەڕی کەلیمە ی سەربە میر حوسێن موسەوییە هێرشی کردە سەر ڕابەری شۆڕش و بە درۆزنێکی گەورەی لەقەڵەم دا”.
قادیانی دەڵێت خامنەیی درۆزنەو هاوشێوەی وەزیری ڕاگەیاندنی هیتلەرە،چونکە لە ئێران ئازادی و مافی هاوڵاتی نیەو باری ئابووری خراپەو کەچی خامنەیی بەردەوام درۆ دەکات و پێچەوانەی ڕاستیەکان دەدوێن”.
قادیانی یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕۆڵێکی گرینگی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نەبووەو ئێستا سەربە ڕەوتی ڕیفۆرمخوازانە”.
