بۆ كۆتایی هێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی دانیشتنی بۆ دەستکاریکردنی یاسای چاکسازی دیاری كرد
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ دیاری كردنی رۆژی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌ستكاری كردنی یاسایی چاكسازی كۆده‌بێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان رۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كات”.
په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان( فرسه‌ت سۆفی) رایگه‌یاندووه”رۆژی یەکشەممە 8ی نیسانی 2018 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوەو ئامانج لە کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی رۆژێکە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و دەستکاریکردنی یاسای چاکسازی لە خانەنشینی، مووچە، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان.
پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەكان لە 27ی شوبات بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندكرا، بەڵام هەرزوو لەلایەن خەڵكەوە رەتكرایەوە. فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی یادداشتەوە داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد واژۆی نەكات و جارێكی دیكە بیگەڕێنێتەوە پەرلەمان.