ئایدن مه‌عروف هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازی و بهدرۆزنترین فراكسیۆن ناوی ده‌بات
ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندووه”سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی سیستمی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان کۆدەبنەوە، پێویستە ئەو پڕۆژە یاساییە نەكرێتە موزایەدەی سیاسی و بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەكاربھێندرێت، بۆیە دەبێ ئەو پڕۆژە یاساییە پەسند بكرێت”.
هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه” فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاکسازی و خانەشینی لە پەرلەمان موزادەی سیاسی دەکات و دەیەوێت کات بکوژێت و ده‌شلێـ” فراكسیۆنی گۆڕان یه‌كێكه له‌به‌ربه‌سته‌كانی پرۆژه‌ی چاكسازی كه ئێستا له‌په‌رله‌مانه و بریاره له سبه‌ی تێپه‌رێنرێت”.
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش ئەو بابەتەیان وەك كاڵا بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی بەكاردەھێنا. بۆ لە رۆژی 4/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دواتر هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی یاساكه هه‌یه، بۆیه بڕیارمانداوه یاساكه رهتكهینهوهو جارێكی دیكه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین”.