سه‌لیم جبوری: عێراق توانایی رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نیه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ( سه‌لیم جبووری) له‌باره‌ی گه‌نده‌لی له عێراق و رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی، له كۆتگرهی الباقرین له وتارێكی دا رایگه‌یاند”عێراق ناتوانێت ڕووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و گه‌نده‌ڵی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره”.
ئه‌مرۆ 7ی 4ی 2018 له كۆنگره‌ی الباقرین له وتارێكی دا سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند”گه‌نده‌ڵی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره له وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وه‌ها ئاسان نییه ، بۆیه به ڕاشكاوی ده‌ڵێم ، عێراق له ئێستا ناتوانێ به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه، گوتیشی: “هیوادارم خه‌ڵك له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه داوا بكه‌ن كه چیتر گه‌نده‌ڵی نه‌مێنت ، به تایبه‌ت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له‌رۆژانی هه‌ینی ده‌كرێن پێویسته به‌یه‌كه‌وه هه‌مووان دژی گه‌نده‌ڵی بووه‌ستنه‌وه”.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا كه له‌كۆنگره‌كه پێشكه‌شی كرد سه‌لیم جه‌بووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده له ئێستا رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ئاسان نییه ، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو پێویسته ده‌نگده‌ران گۆرانكاریی له حكوومه‌ت بكه‌ن به ده‌نگه‌كانیان دژی ئه‌وانه بوه‌ستنه‌وه كه گه‌نده‌ڵن”.