دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، له میانی پێشوازی كردنی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، باسی دواین پێشهاته سیاسیه‌كانیان كردووه، دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیشیان خستۆته روو”.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی 4ی 2018 ئاشكرا كردووه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له چ نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.
ماڵپه‌ره‌كه راشی گه‌یاندووه، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بڵاوی كردەوە له دیدارەكەدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كردووە و تیشكیان خستووەته سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق خواستووە.
پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستە له‌وباره‌یه‌وه نراون له كردنه‌وه‌ى فڕۆكەخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌ختیان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كرده‌وه، له دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه سه‌ر.