رۆژنامەکانی ئیسرائیل نهێنیەک لەبارەی ئێران ئاشکرا دەکەن

لە ماوەی ھەفتەی رابردوو بەشێکی زۆری رۆژنامە گۆڤارە گرنگەکانی ئیسرائیل ئاماژە بە ئەگەری ھێرشێکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکەن لە سنورەکانی ھەردوو وڵاتانی سوریا و لوبنان دژی پێگەکانی سوپا و دەوڵەتی ئێسرائیل لە باکوری لوبنان و ھەرێمی جۆلان ، ئەمەش دوای ئەوە دێیت کاتێک ئیسرائیل لە ھەفتەی رابردوو چوار پێگەی ئیرانی و سوری ھاوبەش و زۆر گرنگی بومباران کرد و تێکی شکاندن و زەرەری مادی گیانی زۆری لێکەتەوە .

رۆژنامەکانی – یەدیعۆت ئەحرانوت، ھائاریتس، مەعاریف- ئاماژە بە ئامادەکارییەکی بەھێزی ھەواڵگری و سوپا و ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەکەن لە ئەگەری ھەر ھێرش و ھەوڵدانێک بۆ تۆڵەکردنەوە یان لێدانی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەوا بە دەستێکی پۆڵایین و بە ھێزێکی ئاگرین رووبەروەیان دەبنەوە ، ئەگەر پیویستیش بکات باکوری سوریا و باکوری عیراقیش بە دەر نابێت لەو ئامانجانەی کە ھەوالگری ئیسرائیلی دەست نیشانی کردووە ، بە پێی ئەو زانیاریانەی -جێنراڵ رۆر – لە ھەوالگری سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێکراوە دەوڵەتی ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری ھەلوێستەکانی وەزارەتی دەرەوە و سوپای پاسداران و چالاکیەکانی جێنراڵ قاسم سولەیمانی دەکات و ئامادەکاری خێرا و چارەسەری گورزی بەپەلەی سەربازی لە بەردەستە لە ئەگەری ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ھەر و ھێرشێک کە زیان بە خەڵک و دەوڵەتی ئیسرائیل بگەیەنێت .

زانیاریە ھەواڵگرییە دزە پێی کراوەکان ئاماژە دەکات پلانی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی دوور ھاوێژ ئەو دوو میتۆدە سەربازییە ھێرشبەرەیە کە سوپای پاسداران بە ھاوکاری میلیشیا شیعەکان لە سوریا و لوبنان ئامادەکاری ئەنجامدانی بۆ دەکات، دژی سوپا و دەوڵەتی ئیسرائیل ھەر بۆیەش ھەفتەی رابردوو سوپای ئیسرائیل چەند بنکەیەکی ستراتیژی لە سوریا کردە ئامانج کە بە ھاوبەشی بەڕێوە دەبرا لە لایەن ئێران و سوریا و میلیشیا شیعەکان .

سەرچاوە: یەدیعوت ئەحرانۆت

Back to top button