گوته‌بێژی پارتی: بانگه‌شه‌ی پارتی جیاواز ده‌بێت له‌ خه‌لكی تر

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2018 لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان (مەحموود محەمەد) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: ”پارتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام بەو شێوەیە نا کە خەڵکی دیکە کردوویانە و خەڵکی بێزار دەکەن“.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:” خەڵکی کوردستان پێشتر متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان داوە و پارتیش هەوڵی بەدیهێنانی مافەکانی کوردی داوە، بۆیە هیوای خواست جارێکی دیکە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا متمانە بە پارتی بداتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا له‌ پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویسته‌ لەسەر کۆمسیۆن ڕێگە بۆ بانگەشەکردنی هەموو کاندید و قەوارەکان خۆش بکات، تاوەکوو پرۆگرام و بەرنامەی کاری خۆیان بۆ دەنگدەران ڕوون بکەنەوە ،ڕێگریكردن کارێکی نایاساییە و پێویستە چارەسەر بکرێت“.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “: ”هەوڵی پارتی ئەوەیە کە بوونمان لە بەغدا لە بواری نیشتمانی و نەتەوەیی و ئابووری و سیاسیدا پارێزراو بێت. لە ٢٠١٤ەوە حکوومەتی عێراق بە بەرنامە ویستی خەڵکی کوردستان برسی بکات، بەڵام خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان وایکرد کە وردەوردە ئەم دۆخە کۆتایی بێت و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا هیوامان هەیە کە پاشەکەوتی مووچە کۆتایی بێت“.

Back to top button