دلشاد عبدالرحمان : من پێشتر نوسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م داوه به یه‌كێتی
دڵشاد عەبدورەحمان راوێژكاری پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی لەو حزبە رایگەیاند: “دوای 38 ساڵ خەبات لەناو ریزەکانی یەکێتی، کە شانازی بە خەبات وهاوڕێ وهاوسەنگەرانە دەکەم کە کارم لەگەڵ کردوون، ئارەزومەندانە و بەخواستی خۆم، لە 27ی 10ی 2017 نامەی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشکەش بە بەڕێز ( كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کرد، بۆیە بڕیاری دەرکردن و لادان کە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە دەرچووە جێگای تێڕامانەو چونکە من پێشتر نوسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ئاراسته كردوون وچاوەڕێی راستکردنەوەی بڕیارەکەیان دەکەم.
ئه‌و راوێژكاره‌ی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاشیگه‌یاند:” مادام یەکێتی ئەندامی رێکخراوی سۆشیال دیموکراتە، دەبێ مەکتەبی سیاسی نامەی قبوڵکردنی وازهێنان واژوو بکەن، نەك لادان و دەرکردن”.
هه‌روه‌ها ( دلشاد عه‌بدالرحمان ) گوتیشی :”ئێستا من ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریم و بەرپرسی پەیوەندیەگشتیەکانی هاوپەیمانیم”.