وه‌زیری به‌رگری ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 18ی نیسانی2018، وەزیری بەرگریی ئێران گەیشته بەغدا و بڕیارە دوو رۆژ بمێنێتەوەو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و هەماهەنگی سەربازی ده‌كه‌ن.
ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند: جگە لە پەرەپێدان بە هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تاران، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفوور لە سووریا ده‌كه‌ین.
شایه‌ن باسه، ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی ئێران بۆ بەغدا، دوای بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور لە پارێزگای حمس لە سووریا دێت، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی میلیشیا ئێرانییەکان و دواتر ئیسرائیل بۆردومانەکەی لە ئەستۆ گرت.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌كاتێكدایه كه عێراق له‌ناو بانگه‌شه‌ی گه‌رم گوڕی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندایه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نێوماڵی شیعی له‌هه‌وڵی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانیدان بۆ دوای قۆناغی كۆتایی هه‌لبژاردن له 12ی مایسی 2018 كه ئامانجی سه‌ره‌كییان كاركردنه به حوكمی زۆرینه‌و كه‌مینه ، ئه‌مه له كاتیكدایه له دوای سالی 2003 وه ده‌ستپیكی یاسایی بریمه‌رو دواتر ده‌نگدانی گه‌لانی عێراق به ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق كه بنه‌مای پیكهێنانی حكومه‌تی عێراق ته‌وافوقی نیشتیمانی ده‌بێت