حاكم شێخ له‌تیف بۆ یوسف محه‌مه‌د: مافی ریفراندۆم به‌پێی ده‌ستوور دراوه به‌گه‌لانی عێراق..به‌چی گه‌لی كوردستان دادگایی ده‌كه‌ی
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كاردانه‌وه‌كان له‌دژی دادگایی كردنی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌وه‌دا كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خی داهێنا له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوو حاكم شێخ له‌تیف له نووسینێكی دا له‌باره‌ی یاسایی بوون و ده‌ستووری بوونی ریفراندۆم دهنووسێـ”دەستووری عێراقی ڕێگەی بە گەلانی عێراق داوە، شەراکەتی ئارەزوومەندانەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر وەک ئەوەی هەیە، بەندەکانی دەستوور جێبەجێ نەکرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی خوڵی پێشووی عێراق و ئه‌ندامی گۆڕان له نووسینه‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، کە لە دیباجەی دەستوورەکەدا بە دەق ئاماژە بەوە کراوە کە پابەندبوون بە دەستوورەکە، یەکێتیی گەل و زەوی و سەروەریی عێراق دەپارێزێت، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”ئەو مافە بە پێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دابین کراوە، لە پێش هەموویاندا پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکانی ساڵی 1966 کە عێراق لە 1970 پەسەندی کردووە،دەشڵێت: لەو پەیماننامەیەدا بە دەق هاتووە کە هەموو گەلێک مافی چارەی خۆنووسینی هەیە، هەروەها ئازادە لە هەڵبژاردنی ناوەندە سیاسییەکەی و بەدیهێنانی گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی خۆی”. دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەو مافە نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی عێراق فەراهەم کراوە”.
ئه‌م نووسینه له 8ی تەمووزی 2014دا، بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌وكاته گۆڕان رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی 8ی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆخی په‌یوه‌ندی پارتی و گۆڕان له‌وپه‌ری خراپی دایه، ئه‌م بۆچوونه یاسایانه‌ی پێشووتریش كه بۆ خه‌ڵك بڵاویان ده‌كرده‌وه، ئێستا لێی په‌شیمانن و نه‌ك لێی پهشمانن به‌ڵكو داوای دادگایی كردنی گه‌لی كوردستانیش ده‌كه‌ن كه به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه”.