فه‌ره‌نسا مه‌دالیای شه‌ره‌فی له به‌شار وه‌رگرته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، مه‌دالیای “جوقه‌ی شه‌ره‌ف”ـی فه‌ره‌نسی له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیاوه له دیمه‌شق بۆ پاریس گه‌ڕاندۆته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی سووریاش دووپاتیكرده‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌دالیاكه بۆ فه‌ره‌نسا، دوای به‌شداریكردنی پاریس له هێرشه سێقۆڵیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و له‌نده‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی دیمه‌شق هاتووه، كه له 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆكایه‌تی سووریا له تۆری کۆمەلایەتی تویتەر بڵاویکردووتەوە” به‌شار ئه‌سه‌د به هه‌ڵگرتنی مه‌دالیای وڵاتێك هه‌ست به شانازی ناكات كه پاشكۆیه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بكات، كه پشتگیری گروپه چه‌كداره‌كان له سووریا ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات”.
ھەروەھا ئاژانسی فرانس پرێس له سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای بڵاویكرده‌وه، كۆشكی ئێلیزێ ده‌ستی به رێككاره‌كانی بۆ كشاندنه‌وه‌ی مه‌دالیای “جوقه‌ی شه‌ره‌ف” له دیمه‌شق كردووه.
مه‌دالیای “جوقه‌ی شه‌ره‌ف” له‌سه‌رده‌می ناپلیۆن پۆناپارت له ساڵی 1802 له فه‌ره‌نسا ئاماده كراوه و، وه‌ك به‌رزترین خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن وڵاتی فه‌ره‌نساوه پێشكه‌ش به به‌رپرسانی جیهان ده‌كرێت.