هێزێكی فه‌ره‌نسی گه‌یشتنه‌ رۆژئاوایی كوردستان

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكرایی كردووه‌، كه‌ هێزێكی سوپای فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه‌ رۆژئاوایی كوردستان و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ هێزه‌كه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ جێگیر ده‌بن”.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له‌ هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاندووه‌”کە هێزەکەی فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە 26/4/2018 گەیشتووەتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، ئەو هێزە فەرەنسییە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە شارۆچکەی رمێلان جێگیر بووە و ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیشی لە منبج، رەققە و چەند ناوچەیەکی دێرەزوور لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان ئەنجام داوە”.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌ فه‌رمیه‌ توركیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ئێستا زیاتر لە 70 سەرباز و راوێژکاری فەرەنسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستانن.

Back to top button