سه‌مه‌ره‌یه ئه‌وانه‌ی هه‌ولی له‌ناو بردنی كوردستانیاندا ئێستا داوایی ده‌نگی كوردستانیان ده‌كه‌ن
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و حزبانه‌ی له‌دیوی حشدی شه‌عبی روومالی هه‌واڵیان ده‌كرد و هه‌واڵی به‌په‌له بڵاو ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر كه‌وتنی هه‌ولێر، ئه‌وانه‌شی داوایان لهكهركووكیان ده‌كرد، بچن دۆلمهیان له‌گه‌ڵ بخۆن ئێستا داوایی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن”.
چاودێرانی سیاسی له‌و باریهوهیه سه‌رسامی خۆیان بهرووقایمی ئه‌و هێزانه ده‌خه‌نه روو، ده‌لێـن”ئەوانەی پشتی هەولێر و گەلی خۆیان نەگرت و روویان لە بەغدا كرد، سەبەبكاری لاوازی كوردستان و بوغرایی و ملهوڕی بەغدا بوون. داس كلكی لەخۆی نەبێ هەرگیز دار ناشكێنێ. كە نەیارانی كوردستان ئەوانیان بینی بۆیە دەنگیان دلێر بوو و ڕێگەیان بەخۆیان دا دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و مافی كوردستان”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه جێگای سه‌رسورمانه حزب هه‌بێت له‌م دونیایه تا ئه‌و راده‌یه رووقایم بێت، له‌دژی كیان و سه‌ربه‌خۆی و قه‌واره‌ی سیاسی ئه‌م گه‌له بێت، له‌گه‌ڵ دوژمن رووماڵی هه‌واڵی كوژرانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ده‌ستدرێژیه‌كانی سه‌ر ژنانی خورماتوو به‌سه‌ركه‌وتن بزانێت كه‌چی بشهێت، بلێت ده‌نگم پێ بده‌ن، ده‌بێت چ كۆیله‌یه‌ك ئه‌وها بێ كه‌سایه‌تی و نه‌فس نزم بێت ده‌نگ به‌مانه بدات”.