رۆژ نوری شاوێس: ئه‌مجاره هه‌موو ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان راده‌گه‌ێنین
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت،کە ئەگەر حکوومەتی عێراق بەردەوام بێ لە پێشێلکردنی دەستوور، تاکە رێگامان جێبەجێکردنی ئەنجامی ریفراندۆمە، كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی ده‌ستووره”.
رۆژ نوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند” دەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کار بۆ جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق بکەن، هه‌روه‌ها گوتیشی بەپێویستی دەزانێ نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هەوڵ بدەن حکوومەتی هاوبەشی راستەقینە دابمەزرێنن، کە لەسەر بنەمای رێککەوتنی پێکهاتەکان و دادپەروەری لە پشکی پێکهاتەکان، دابمەزرێ”.
هه‌روه‌ها د.رۆژ نوری شاویس پێی وایە هیچ رێککەوتنێک لە عێراق مسۆگەر نییە و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی دەستوور و دروست نەکردنی حکوومەتی شەراکەت، تاکە رێگامان ئەوەیە کە گرتمانە بەر، بابەتی ڕیفراندۆمە کە سووربین لەسەر داخوازییەکانی میللەتەکەمان کە سەربەخۆیی کوردستانە.”
شایانی باسه”رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆم و لەنێوان مانەوە لە عێراق و سەربەخۆیی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.