وابریاره‌ به‌یانی تیروپشك بۆ هه‌زار خانووی گوندی كۆری بكرێت، ره‌قه‌می خانووه‌كان دابه‌ش بكرێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، وابریاره‌ به‌یانی 6ی 5ی 2018 تیروپشك بۆ هه‌زار خانووی گوندی كۆری بكرێت، ره‌قه‌مه‌كان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر سودمه‌ندانی گوندی كۆڕی كه‌ بۆ كرێنشینان و كه‌م ده‌رامه‌تانی شاری هه‌ولێر ئه‌و گونده‌ دروست كرابوو”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، بریار دراوه‌ كه‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌، 6ی 5ی 2018 تیروپشك بۆ هه‌زار خانووی گوندی كۆری بكرێت، ئه‌م تیروپشكه‌ی كه‌ ده‌كرێت، ته‌نها بۆ ژماره‌ی خانووه‌كانه‌ نه‌ك بۆ خانووه‌كان، چونكه‌ وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌م هه‌زار خانووه‌ هاتبوو، ئه‌گه‌ر له‌هه‌زار كه‌س زیاتر خه‌ڵك پاری قستی دووه‌می كه‌ پێكهاتبوو، له‌ 127 وه‌ره‌قه‌ و سه‌ره‌تا 65 وه‌ره‌قه‌، ده‌دات، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌رچوو، ئینجا 62 وه‌ره‌قه‌ی تر ده‌دات، زیاتر بێت، ئه‌وه‌ تیروپشك ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زار كه‌س پاره‌ی دا واتا زیاتر نه‌بوو، ئه‌وه‌ تیروپشك ته‌نها بۆ ژماره‌ی خانووه‌كان ده‌كرێت”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر هیچ نه‌هێته‌ پێشه‌وه‌، به‌یانی واده‌ی كۆتاییه‌، ده‌بێت تیروپشك بكرێت، بۆ ئه‌و هه‌زار خانووه‌، ره‌قه‌می خانووه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ دابه‌ش بكرێت، كه‌ پاره‌ی قستی دووه‌میان داوه‌، كه‌ ره‌قه‌می خانووه‌كه‌ی وه‌رگرت، كۆمپانیا پابه‌ند به‌ رێكه‌وتنێكی ده‌كرێت، تا 45رۆژی تر ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ بچێته‌ ناو خانووه‌كه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی، تاوه‌كو ئێستا هه‌زار كه‌س پاره‌ی نه‌داوه‌، به‌ڵام تا به‌یانی ده‌كرێت خه‌ڵكێك هه‌بێت ناوی خۆی تۆمار كردبێت، پاره‌كه‌ بدات، به‌ڵام ناكرێت له‌هه‌زار كه‌س زیاتر بێت، چونكه‌ واده‌كه‌ ته‌واو بووه‌، بێ تیروپشكیش ده‌كرێت، ته‌نها بۆ هه‌زار خانوو تیروپشك ده‌كرێت، واتا ئه‌گه‌ر زیاتریش بوو، وه‌رناگیرێت، چونكه‌ واده‌كه‌ ته‌واو بووه‌، بۆیه‌ ته‌نها بۆ ره‌قه‌می خانوو تیروپشك ده‌كرێت”.

شایانی باسه‌ 5 هه‌زار خانووی گوندی كۆڕی وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ كرێنشینان له‌ شوێنێكی ستراتیژی له‌هه‌ولێر راگه‌یاندرا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی واده‌ی ته‌واو بوونه‌كه‌ی دواكه‌وت، له‌ئێستادا هه‌زار خانوو ته‌واو بووه‌، ئه‌و وه‌جبه‌یه‌، دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی تر توانای پێدانی قستی دووه‌میان هه‌بێت وه‌ك له‌ عه‌قده‌كه‌ هاتووه‌، 127 وه‌ره‌قه‌، ئه‌وه‌ وه‌جبه‌ی دووه‌میش به‌زووترین كات ته‌واو ده‌كرێت”.

Back to top button