حه‌مكۆ :ئیرهابی فكری خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ناو ده‌چێت

هونەرمەندی کۆمیدیا (حەمکۆ) لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام پەیامێکی لەسەر شکستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ١٢ـی ئەم مانگە بلاوکردۆتەوە کە بەهۆیەوە گۆڕانی توشی شۆک کردووە.

هونەرمەند حەمکۆ لە پەیامەکەیدا دەلێت: سوپاسی خەڵکی پایتەختی رۆشنبیری دەکەم کە گۆڕانیان بە دەنگەکانیان سزادا و تێگەیشتن ئەم حزبە تەنها کاری شارچیەتی و جنێودانە، کە لە ناو گردەکە هێرشیان کردە سەر رۆژنامەنوسان و هەموو خەڵکیان جنێوباران كرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەو هونەرمەندە ناودارەی کورد دەشلێت: هیچ کەسێک بۆی نەبوو رەخنە و پێشنیار ئاراستەی ئەو بزووتنەوەیە بکات و راستەوخۆ هەزاران جنێوی بە خوشک و دایک بۆ دەنێردرا، بۆیە پیرۆزە لە خەلکی کوردستانن کە ئیرهابی فکری خەریکە بە تەواوی بەرەو کۆتایی دەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی گۆڕان یەکێکە لەو حزبانەی سلێمانی کە زۆرترین سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی ئەم وڵاتە لە سەروی هەموویانەوە هێزی پێشمەرگە کردووە، ئەوەی زیاتر خەڵکی بێ ئومێد كرد له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران، په‌لاماردان وسوکایەتی و هێرش کردنە سەر ئه‌و حیزب و كه‌سایه‌تی یه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ بوو كه‌ هاوراو هاودیدی گۆران نه‌بوون ،به‌ڵام ده‌كه‌وتنه‌ به‌رپه‌لاماردان و جنێوباران ده‌كران .

Back to top button