به‌په‌له…پارتی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی عێراقی مسۆگه‌ر كرد.
به‌پێی دواین زانیاری به‌پێی ئنجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پارتی دیموكراتی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه.”
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی لایه‌نه كوردییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 633 هه‌زار و 894 ده‌نگه، به شێوه‌یه‌ش، به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی، ده‌گاته 58 كورسی.
هه‌ر یه‌كێك له حزبه كوردستانییه‌كانیش، كۆی ده‌نگ و كورسییه‌كانییان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پارتی دیموكراتی كوردستان، 693 هه‌زار و 522 ده‌نگ، 26 كورسی.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، 328 هه‌زار و 664 ده‌نگ، 15 كورسی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، 182 هه‌زار و 286 ده‌نگ، 6 كورسی.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، 111 هه‌زار و 33 ده‌نگ، 2 كورسی.
یه‌كگرتووی ئیسلامی، 93 هه‌زار و 960 ده‌نگ، 2 كورسی.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 84 هه‌زار و 993 ده‌نگ، 3 كورسی.
نه‌وه‌ی نوێ، 139 هه‌زار و 436 ده‌نگ، 4 كورسی.
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنی باڵا، ئه‌وه‌ی ئێستا راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌نجامی به‌رایی و سه‌ره‌تایین و به زیادكردنی ده‌نگی ده‌ره‌وه، ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كانیش، گۆڕانكاری به‌سه‌ر داتا و ژماره‌كاندا دێت.