وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بڕیاری خۆیدا.

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌  له‌ هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە وڵاتی سعودییە نابەستێت و لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم بڕیار بدات.”

له‌و باره‌وه‌، (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندوه‌.” كه‌  ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێ شەممە 15ی5ی2018، لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکات و بڕیار لەوە دەدات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کەی دەبێت.”

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ لەگەڵ لیژنەی سەرجەم شارەکان هەماهەنگیمان هەیەو، ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز پشت بە وڵاتی سعودییە نابەستین”.

Back to top button