به‌په‌له…سه‌رۆك بارزانی و هادی عامری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
سەرۆك مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح كرد و باسییان لە ئه‌نجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەمجارە كردووە و ھەردوولاش زوو ئاوڕدانەوە لە داواكارییەكانی خەڵكیان بە پێویستزانی.”
ھاوپەیمانی فەتح، به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، دووەم لیستی ھەڵبژاردنەكانی عێراقە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش یەكەمی سەر ئاستی ھەرێمی كوردستان و عێراقه وه‌كو حزب.”
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست،دوێنێ سی شه‌ممه 15ی5ی2018، (سەرۆك مه‌سعود بارزانی) پەیوەندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئه‌نجامدا، كه لیسته‌كه‌ی به‌ناوی “سائیرون” یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقه له روی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردن بێت.” كه رۆژی 12ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی سائیرونی سه‌در یه‌كه‌مه، فه‌تحی هادی عامری دووه‌م و لیستی نه‌سڕی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، سێیه‌مه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له ریزبه‌ندی چواره‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یه‌كه‌می سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه.