بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ ڕێک ناکەون
بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵ و چەندلایەنێکی تری سیاسی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم تانەیان لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دا‌و ڕایان گەیاند” ئەو ئەنجامانە ساختەن و دەستکاریان کراوە، بۆ ئەمەش بەرەیەکی هاوبەشیان بۆ ڕەتکردنەوە یان دووبارەکردنەوەو بژاردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەست پێ‌کرد”.
ئەو لایەنانە بڕیاریان دابوو لە ئەگەری گوێنەگرتن لەداواکەیان بڕیاری خۆیان دەبێت بەوەی بەشداری پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەکەن یاخود نا ، لەسەر ئەم بۆچوونە ناکۆکی لە نێوان بزوتنەوی گۆڕان و کۆمەڵێ ئیسلامی دروست دەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێی گوتەبێژەکەیانەوە ڕایانگەیاند” ئەگەر داواکاریەکەیان جێبەجێنەکرێت بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق ناکەن” . بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێی (عەبدولستار مەجید) ڕایانگەیاند” ئێمە بۆچوونی جیاوازمان هەیەو خۆمان بڕیارلەوە دەدەین چی دەکەین بۆ ئەوەش ناچینە ژێر باری بڕیاری هیج لایەنێکی ترەوە کەمەبەستی لە بزووتنەوەی گۆڕانە” .
هۆكاری ڕێكنه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی ئایدۆلۆژی و ئاراسته‌ی ستراتیژی سیاسی‌یان كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی زیاتر وابه‌سته‌ی ستراتیژی ئێرانیزم و هیلالی شیعی یه و هه‌نگاوه‌كانی چ له ڕابردوو چ له داهاتوو چوارچێوه‌كه‌ی له قومه‌وه بۆی دیاری ده‌كرێت .
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای ماركسی – لینینه‌و باوه‌ڕی به بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی و ئیسلامی سیاسی نییه كه حوكمرانیه‌تی بگرنه ده‌ست به‌ڵام هه‌میشه كۆمه‌ڵی ئیسلامی حیزبێك بووه خۆی له ژێر سێبه‌ری گرده‌كه‌دا بینیوه‌ته‌وه و به‌شێك بووه له پاشكۆیه‌تی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران .