بۆ ئەوەی ووزەت بمێنێت پارشێوان ئەم ٧ جۆرە خواردنە لە بیر مەکە

بۆ ئەوەی رۆژووگران زوو برسی و ماندوو نەبن یان وزەیان پێ بێت و بتوانن کارەکانیان باش ئەنجام بدەن، پێویستە بایەخ بە خواردنی گونجاو بدەن لە پارشێواندا.
 
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی msn ئەو خواردنانەی گرنگن بۆ پارشێوان چین:
 
١-ماست، دەتوانیت ماست و میوە وەک تو یان بادام یاخود شۆڤان تێکەڵ بکەیت، یان ماستی بە تامی میوەکان.
 
٢-ھێلکەی کوڵاو.
 
٣-زەڵاتەی سەوزە.
 
٤-ماسی سەلمون.
 
٥-پارچەیەک تۆست و زەیتی زەیتون، لەگەڵ ئەڤۆگادۆ.
 
٦-شەربەتی مۆز و کەمێک ھاڕڕاوەی کاکاو.
 
٧-شیر و خورما، یان شەربەتی گوێزی ھیندی، یان شوتی، یاخود پەنیری کەم چەوری.
Back to top button