ره‌خنه‌گرانی وێنه‌كانی سوپا توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مه‌به‌ستیان لێدانه له پارتی مه‌گه‌ر نا هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا نیه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تێك له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی ( حیزبه‌كانی سلێمانی و میدیا به‌ناو ئه‌هلیه‌كان)ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ستی پێكردووه له‌مه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی ” هێزێكی توركیا به مه‌ودایی 25 كم، بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان” ئه‌مه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنی ” عێراق و توركیا” هاتنه ژووره‌وه‌یه‌كی ئاساییه، چونكه له كۆتایی ساڵی 2008 جارێكی تر رێكه‌وتنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ( مالیكی و جه‌لال تاڵه‌بانی) كه ئه‌وكاته سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار بوون واژۆ كرایه‌وه، به‌رده‌وامی پێدرا”.
له‌ئێستادا میدیاكانی حزبه‌كانی سلێمانی و چه‌ند حزبێكی سلێمانی له‌ژێر ناونیشانی جیاواز، وێنه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵمه‌تی میدیایان ده‌ست پێكردووه، چاودێرانی سیاسیش، ئه‌و میدیا و حزبانه به بێ قه‌زیه‌و، بێ كه‌رسته‌ی میدیای له‌دژایه‌تی پارتی تا ئاستی دوژمنایه‌تی پارتی له قه‌ڵم ده‌دات و پێی وایه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌بنه‌ره‌تدا نیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها لێدانه له پارتی نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ” توركیا هاتبێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان” چونكه له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ هێزی ” ئێران و توركیا و عێراق” هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ر ئه‌و حزبانه بوون بوونه سوره‌ی به‌رله‌شكری ئه‌وان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان به كامیرای خۆیان و به فشاری هه‌ره‌شه‌ی شه‌ری ناوه‌خۆ به پاشه‌كشه‌ی به‌شێكی زۆر پێشمه‌رگه، ئه‌و سێ هێزه‌یان له كه‌ركووك سه‌رخست و ویستیان بیان به‌ن بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام لووتیان شكا، ئێستا كه باسی ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ن، ته‌نها مه‌به‌ستیان لێ دژایه‌تی پارتیه نه‌ك هاتنی هێزی توركیا چونكه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نیه و خۆیان به‌ئاشكرا دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن هێشتنه‌وه كوردستان ده‌كه‌ن له‌ژێر چه‌پووكی داگیركاری”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هاتنی ئه‌و هێزه له‌ژێر ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقدایه، ئامانجی توركیاش له هاتنی ئه‌و هێزانه یان هه‌ر جۆڕێك له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان” هه‌رێمی كوردستان نیه، وه‌ك ئێران كه كه‌ركووكی بۆ خۆی ببات و رۆژانه به‌تانكه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ئاودیوی ئێران بكات، به‌ڵكو له‌ژێر بیانوێكی به‌هێزه كه ئه‌ویش شه‌ڕی په‌كه‌كه‌یه كه ئێستا په‌كه‌كه له سنوری هه‌رێمی كوردستاندا، چه‌ندین گوند و ناوچه‌ی له هه‌رێمی كوردستان داگیركردووه، كردوویه‌تی شوێنی خۆرێكخستنه‌وه و هێرش كردنه سه‌ر توركیا، كه ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر گوند نشینان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان”.