سبهینێ پهرلهمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی كۆدهبێتهوه

بڕیارە سبهینێ دووشەممە4ی حوزهیرانی 2018 لیژنەی كاروباری یاسایی و دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی .
ڤاڵا فەرید، سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ،رایگەیاند:” كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانیی سبەینێ دووشەممە 4ی6ی2018 دەبێت و تێیدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگهیاند:” هەموو هەوڵێك دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی یاساكە لە پەرلەمانی كوردستانەوە تێپەڕێنرێت،چونكه تێپەراندنی یاساكە لە بەرژەوەندیی هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان دایە”.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە، جەخت لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسایی چاكسازی دهكاتهوه،بهڵام ههندێك فراكسیۆنی ناو پهرلهمانی كوردستان رێگرن له تێپهڕاندنی پرۆژه یاسایی چاكسازی .