رێبوار تاڵه‌بانی: ته‌نها له پێناو ناو بانگ, حاكمێك له كه‌ركووك فه‌رمانی گرتنی منی ده‌ركردووه
دوای ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی كه‌ركووك بڕیاری ده‌ستگیركردنی رێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی ده‌كرد, دام و ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه‌ی پابه‌ند به ده‌ستگیكرنی ئه‌و به‌ر پرسه‌ی كورد له شاره‌كه كرد, له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رێبوار تاڵه‌بانی، رایگه‌یاند، به‌ره‌ی توركمانی له پشت دژایه‌تی به‌رپرسانی كورده‌وه‌یه.
رێبوار تاڵه‌بانی وه‌ڵامی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی دایه‌وه و گوتی: ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌یه خۆی به‌ناوبانگ بكات.
گوتیشی: ئه‌و دادوه‌ره چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی دادگای ته‌میزی نه‌كردووه و راسته‌وخۆ بڕیاری گرتنی ده‌ركردووه و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین، سكاڵای له دژ تۆمه‌تبار بكه‌ین.
رێبوار تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماده‌ن له هه‌ر شوێنێك بێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن رێكبخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه رێبوار تاڵه‌بانی و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده نه‌بوونه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و له‌وێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نجام بده‌ن.
رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی گوت: ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی نییه و ره‌وشێكی ئه‌منی و ناده‌ستووری سه‌پێنراوه و به‌ره‌ی توركمانی كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی كورد و ده‌یان سكاڵای له دژی به‌رپرسانی ئیداری كورد تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ره‌ی توركمان دژایه‌تی كورد ده‌كات و گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌یان درووست كردووه و سه‌دان هاووڵاتی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بانگ كراوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ریفراندۆم به‌شداریان كردووه و ده‌نگیان داوه.