ئه‌وكه‌سانه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ له‌دژی توركیا ده‌كه‌ن، له‌یه‌ك مانگی پێنه‌دانی مووچه‌ خۆشیان ده‌فرۆشن

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ میدیاكانی و كه‌مپین چیه‌كان و حزبه‌كانی سلێمانی دا باس له‌هاتنی سوپای توركیا ده‌كرێت بۆ ناو گوندنشینێكی باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆته‌ بابه‌تی گه‌رمی میدیایی ئه‌وان رۆژانه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و میدیاكانیان باسی ده‌كه‌ن”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌و جۆڕه‌ مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا بانگه‌شه‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ن، له‌مه‌ر هاتنی ئه‌و چه‌ند سه‌ربازه‌، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ بوون، كه‌ له‌ رۆژانه‌ی قه‌یرانی سه‌خته‌كه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستیان له‌پێناوی پاره‌ فرۆشت و پۆسته‌ر و هۆتافداكانیان دیار بوو ده‌یانگوت ده‌وڵه‌تمان ناوێت مووچه‌مان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ له‌دژی توركیا ده‌كه‌ن، دژی هاتنی ئه‌و هێزه‌ن، ئه‌م شه‌ره‌ش لێكه‌وته‌كانی ده‌روازه‌ی سنوری داده‌خات و نه‌وتی كوردستان به‌ دونیا ده‌ره‌وه‌ ده‌پچرێنێت، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌شن دێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ڵێن ئێمه‌ كوردبوونمان ناوێت پاره‌مان ده‌وێت”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئیتر ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌پێناو كوردستان و باشوری كوردستان سنوری شه‌ره‌كانی بباته‌وه‌ ناو  باكوری كوردستان  و بكاته‌ شوێنی باره‌گا و مانه‌وه‌ی خۆی نه‌ك له‌ته‌ك گوندنشینه‌كانی باشوری كوردستان په‌لاماری هێزی توركیا بدات و توركیاش ئه‌مه‌ بكاته‌ بیانوو بۆ هاتنی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م بیانووه‌ی توركیا بۆ هه‌تایه‌ ببڕێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌پێناوی هه‌رێمی كوردستان؟ بێگومان ئێمه‌ ئه‌زموونی شنگالمان هه‌یه‌، كه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق و ئێران پێی بلێن ئه‌وه‌ بێشك ده‌یكات”.

 

Back to top button