ئەگەر ئەم رۆژە رەش نەكەین ناتوانین لە سپی بووندا بژین
رێكان سەباح
لەرۆژانی پاش 9ی 10ی 2015ی ساڵی رابردوو كە تێیدا فكرەی تووندرەوی و ئیرهابی فكری گەیشتە ترۆپی تێكدانی پێكەوەژیانی سیاسی و هۆكار بۆ بەدەستەوەدانی لەناو بردنی چەندان ئامرازی( سیمای جوانی پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی هتد..) و سەرهەڵدانی پۆپۆلیستی و فاشیزم، كە تێیدا هەموو بەهایەكی پێگەوە بوونی لەخاچ دا، لەژێر ئەو ناوەشدا بانگەشی چاكسازی و دادگەری گەلالە كرد، قوتابخانەیەكی وێرانی پێشكەش كرد كە دەمێك بوو ئامادەكاری بۆ دەكرا لەژێر ناوی رووبەرو بوونەوەی چاكسازی و پاكسازی و گۆڕانكاری، كە خۆی لەگەڵ خۆیدا ناكۆكی قوڵی فكری و سیاسی هەبوو، بەشێوەیەك نەیدەزانی چی دەوێت و بەرەو كوێ دەیەوێت بروات لەناو چەمكەكاندا خۆی خنكاندبوو، لە پێناسەیەكی رۆژ یادی بارەگا سوتاندنی پارتی لە 9ی 10 ساڵی رابردو خۆی پێشكەش دەكاتەوە؟!
سەرهەڵدانی شكاندن و سوتاندن، كەلتورێكی لەگۆڕنراوی سیاسی كوردستان بوو كە لە 9ی 10ی ساڵی رابردوودا زیندوو كرانەوە، ئەگەر چی پاشخانێكی تری هەبوو لەژێر ناوی 17ی شوباتدا، بەڵام لەژێر ناوی و ئەدرێسی نوێدا گەنگەشەی بۆ كرایەوەو، بەشێوەیەك هەموو جوڵانەوەی كۆمەڵایەتی تێدا پەكخرا و كۆمەڵگەی بەئاراستەی هۆشیار سیاسی و مەدەنی و مافە دیموكراسیەكاندا، خستە ژێر چەپوكی حەزێكی قێزەونی پۆپۆلیستی كە رێزی پێشەوەی بەخشی بەكەسانێك كە لەتەمەندا لەقۆناغی هەستیاری گەشەكردنی جەستەی دابوون و لەهێلی خوار هەژەدەساڵی دابوون.
ئەم قوتابخانەیە كە بەرهەم هێنەری ( سوتاندنی بارەگا و كادیری حزبی و ملمڵانێی سیاسی دیموكراستی گەیاندە رەشكردنی بەرامبەر) ئەگەرچی لەماوەی رابردوو لەژێر ناوی بارەگای پارتی سیاسی هیچ بەهایەكی نەهێشت و ئاراستە بوو لە بەردەوامی، بەڵام بەتەواوی خۆ هەڵخەڵتێنەرێكی مەترسیدار بوو، كە تێیدا تاوی دینگە ئەساسیەكانی دیموكراسی و پرۆسەی سیاسی دەداو پەكی پێكەوەژیان و رای جیاوازی خست كە ئەساسی پرۆسەی دیموكراسی بوون، بەڵام پۆپۆلیستەكان جگە لەوەی لەچوارچێوەی رەوایەتی دا بە سوتاندن و وێران كردن و كوشتنی جیاوازیەكان ئەمەشیان بە خۆگێل كردن و بەگێل كردنی خەڵك ئیزافەی سەر پرۆسەی دیموكراسیی ئەو دەڤەرە كرد كە تەواو كۆمەڵگە بەئاراستەی مەترسی جۆڕاو جۆڕەكان برد.
بەشێوەیەك كە تێدا حەزی خۆدزینەوە و پاشەكشە كردن تا ئاستی دژبوون، لەگەڵ پێكەوەژیان هەنگاویان ناوە، مەدەنیەتیان لەژێر ناوی ئیسلامی سیاسی و ریشدار دا وێران كرد و لەژێر ناوی قوتی خەڵك، جیاوازی سیاسیان لەگۆڕ ناو، لەژێر ناوی خۆپێشاندان و رای جیاواز، روحی جیاوازیەكانیان لە فكرەیەكی تووندرەو و بەردەم تاریك، گوڵە باران كرد.
ئەوەی لە رۆژی 9ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو روویدا رووداوێكی ئاسایی نیە، كە ناتوانێت بەبێ یاد كردنەوەی ئەمرۆژە و بەنەفرەت كردنی ئەمرۆژە بگاتە پرۆسەیەكی تەندروستی دیموكراسی و سیاسی، ئەوانەی كە مەبدەئیەن لەگەڵ پرۆسەی تەندروستی دیموكراسی و سیاسی دان، كە تێیدا وڵات تاو بدات بۆ دامەزراوەی و پێشكەوتنە جیاوازەكان، نابێت بێ سەرگۆنە كردنی ئەو رۆژە تاریكە ساڵی رابردوو تێپەرێت بەبێ رەش كردنی، چونكە چەند لە رەشكردنی ئەو رۆژە نزیك ببینەوە پرۆسەیەكی سپی و تەندروستی سیاسی و دیموكراسی گەشەدەكات، جا لێرە كۆمەڵگەیەكی پڕ لە بیانوو دەبات بۆ كۆمەڵگەیەكی داهێنەر و خوڵقێنەر، ئەمەشە دواجار دەبێتە هۆكاری لەناو بردنی ” گەندەلی و حەزی دیكتاتۆری و دەستاو دەست نە كردنی دەسەڵات”. چەندەها جوانی كە لە رەشكردنی بارەگا سوتاندن و لەناو بردنی جیاوازی و رای جیاواز و ریشدارە فكرە ئیرهابیەكان، یەكیان گڕت و حەزی بەكابول و دەوڵەتی ئیسلامی داعش ئاسایان خوڵقاند لەم رۆژە دا كە نزیك دەبینەوە لێی بۆیە دیموكراس خواز و پێشكەوتووخوازەكانی كوردستان تا لەم رۆژەدا باش قاڵ نەبنەوە و رووی راستەقینەی پشتی ئەو رۆژە “8ی 10ی 2015” نەخوێنەوە، ناتوانن كەسانێكی كامڵ بن لە بینیات نانی پرۆسەیەكی تەندروستی سیاسی و دیموكراسی لەكوردستاندا و بەردەوام لە گەورەترین خەڵەلی فكری دەژین.