كیم و ترامپ نەرخی نەوتیان بهرزكردهوه

دوای كۆبوونهوهی لوتكهی نێوان دۆناڵدترهمپ سهرۆكی ویڵایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا و كیم جون رێبهری كۆریای باكور له وڵاتی سهنگافورا, نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆەوە بینی ، پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: لوتكەی سەنگاپورە وكۆبونەوەكەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆن سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
هیواشی خواست بگەنە رێككەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بەروویەروبونەوەی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی كوریا.
پاش كۆبونەوەی لوتكە نرخی نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان گەیشتوەتە 76.55 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك نەوت كە نۆ سەنت بەرز بوەتەوە كە دەكاتە نزیكەی 0.1% پێش داخستنی رابردووی.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی تیكساس بەرزبوەتەوە بۆ 66.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت كە نرخەكەی نزیكەی 14 سەنت بەرزبونەوەی بەخوەوە بینیوە كە دەكاتە 0.2% .
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی پاش ئەوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: كۆبونەوەكەی سەنگاپورە پێشكەوتنی گەورەی بەدیهیناوەو زۆرو ئیجابی بوە.چونكە لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كۆریای باكور یاداشتێكیان واژۆ كرد لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بەمەترسی روبەروبونەوەی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی كۆریا.