پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌ستی پێكرد و 45 رۆژ ده‌خایه‌نێت
به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی پێشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ 17ی 6ی 2018 رایگه‌یاندووه، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه” پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە یەك كاتدا دەستی پێكردووە و بڕیارە ماوەی 45 رۆژ بخایەنێت”.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە خوارووی عێراق ڕاگیراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق پرۆسەكە بەردەوامە، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكراوە، پێی وایە بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نییە و بە گرنگی دەزانێت بۆ ساڵانی داهاتوو بڕەكە زیاتر بكرێت.
شایانی باسه”.كۆمپانیای گشتیی بازرگانی و دانەوێڵەی عێراق، بۆ وەرزی ساڵی 2018 بۆ هەر تەنێك گەنمی پلە یەك 560 هەزار دینار، پلە دوو 480 هەزار دینار و پلە سێ 420 هەزار دیناری دیاری كردووە”.