سوپای توركیا دەچێتە ناو شاری مەنبج ەوە
دوای رێككهوتنی نێوان ئهمریكا و توركیا له بارهی رۆژئاوای كوردستان, دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا بڵاویكردەوە،بەپێی رێكەوتننامەكەی نێوان ئەنقەرە و واشنتون ،ئەمرۆ دووشەممە سوپای توركیا گەیشتوەتە دەروازەكانی شاری مەنبج.
كەناڵی ئێن تی ڤی توركیا چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی سوپای توركیای بڵاوكردەوە لەكاتی چونە نێو شاری مەنبج ەوە .
ئەم هەنگاوی سوپای توركیا بە بەشێك لەرێككەوتننامەی نەخشە رێگە هات كە هەردوو وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی توركیا لەسەری رێكەوتن سەبارەت بە شاری مەنبج.
دوێنی یەكشەممە لە لێدوانێكیدا بینالی یەڵدریم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند بەپێی رێككەوتننامەكە نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن دەبێت یەكینەكانی پاراستنی كورد لەماوەی 90 رۆژدا شارەكە بەجێبهێڵن