مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له دیاله دژ به حه‌شدی شه‌عبی راده‌گه‌یه‌نرێت
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی داگیركرد, له ئێستادا وێڕای ئه‌وه‌ی ناوصه‌كه به فه‌رمانی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت, ئێستا دۆخێكی ئه‌منی خراپ له ناوچه‌كه هه‌یه كه رۆژانه هاولاتیان به هۆكاری جیاجیا ده‌بنه قوربانی ئه‌مه‌ش وای كرد, كه بیر له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بكرێته‌وه دژ به‌و ره‌وشه‌ی كه هه‌یه.
ئەمڕۆ دووشەممە سەمیر محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند, ئامادەكاری بۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەكرێت لە شارەكە دژی ئەو پێشێلكاریە ئەمنیانەی لە هەندێ ناوچە هەن وداوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە وئاسایش دەكەین بۆ پاراستنی ناوچە لەگەڵ هێزەكانی دیكەی عیراق.
سەمیر محەمەد راگەیاند, بە هۆی دڵەڕاوكێی خەڵكی لە شاری خانەقین ئامادەكاریمان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەكە رۆژی پێنج شەممە كردوە دژی ئەو پێشێلكاریە ئەمنیانەی لە ناوچەكە ودواترینیشان روداوەكەی دوێنێی بوو.
وتیشی, مانگرتنەكە داوكاری بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە و ئاسایش دەكرێت بۆ سود گەیاندن بە بەرقەرار بوونی ئاسایش لە گەڵ هێزەكانی دیكەی عیراق لە خانەقین,بە تایبەتی شارەكە زۆر ئارام بوو پێش روداوەكانی 16ی ئوكتۆبەر .
جێگای ئاماژە پێكردنە, دوێنی ژن وپیاوێك لە گەڵ یەكێك لە منداڵەكەیان بونە قوربانی وگیانیان لەدەستدا,بۆمبێكی دەستی كە لە ژێر ئۆتومبێلەكەیاندا چێنرابوو.