ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی سوپاسی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرده‌كات
دوای سه‌ردانی كردنی مه‌ككه به مه‌به‌ستی به جێگه‌یاندنی عه‌مره, ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبوك سوپاس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرده‌كات, ده‌نوسێت :” سوپاس و پێزانینی لە ڕادەبەدەر بۆ کارمەندانی فڕۆکە خانەی هەولێری نێودەوڵەتی!!!!
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبوك ده‌نوسێت:” ئەوانەی سه ردانی هەردوو حەرەمی پیرۆز دەکەن لەگەشتی حەج وعەمرە هەست بە تایبەتمەندیەکی ناوازەی کارمەندانی فڕۆکە خانەی هەولێری نێودەوڵەتی دەکەن لە سەرجەم بەشەکانی پێشوازی وفیزا و پاساپۆرت و‌پشکنین،ئەویش ڕێز گرتن وپێشوازی جوانی ز یارەتکارانی ماڵی خودا ونەرم ونیانی و ڕوخۆشی وکارئاسانی لە کاتی وەرگرتنەوەی کە لو پەل و پێداویستیەکانیان،لە وەڵام دانەوەی پرسیاری هاوڵاتیان وچاوساغی کردنیان.
هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ده‌نی ده‌شنوێیت:” کە ئەمانە بوەتە خاڵی جیاکەرەوەی ئەو فڕۆکەخانەیە لەوانی دی،بۆیە وەک عەمرەکارێک سوپاس وپێزانینی خۆم دەردەبڕم بەرامبەرسەرجەم فەرمانبەرە ماندوو نەناسەکانی ئەو فڕۆکە خانەیە، هەموو ئەوخەسڵەت وئاکارە جوانانەمان بیست وبینی لەگەشتی عەمرەی ئەم ساڵی ڕە مەزاندا (خودا پەرستش وچاکەی هەموان وەربگرێت ) بۆیە بە پێویستم زانی ئە م شاهیدە بدەم و بگەیەنم.
شایه‌نی باسه پێشتر چه‌ند ئه‌ندامێك و میدیایه‌كی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ وگۆڕان بڵاویانكرده‌وه كه له ئێستادا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن كارمه‌ندانی عه‌ره‌به‌وه به‌رێوه ده‌برێت.