جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: هۆشداری به‌په‌له ده‌دات داعش له نزیك گونده‌كانی خانه‌قین جموجۆڵی ده‌ستپێكردووه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كرده‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه, چه‌كدارانی داعش‌یش له ناوچه‌كه بینراون مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له دڵی هاوڵاتیان دروست كردووه, به‌رپرسی لقی پارتی له خانه‌قین ڕایگه‌یاند داعش له گونده‌كانی خانه‌قین به‌ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و جموجۆڵیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه. گوتیشی شه‌وی ڕابردوو له گوندێكی حه‌مرین داعش له ماڵێكدا چوار كچی كوشتووه، خەڵكی ناوچەكەش داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكەن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی پارتی له خانه‌قین ڕایگه‌یاندووه داعش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین چڕتر كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له گوندێكی نزیك خانه‌قین چوونه‌ته سه‌ر ماڵێكه‌وه، به‌داخه‌وه چوار ئافره‌تی ماڵه‌كه‌یان شه‌هید كردووه.
گوتیشی چه‌كدارانی داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوورن له گونده‌كانی خانه‌قینه‌وه و ئێستە به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه، به‌ڵام كێشه و گرفتی گه‌وره‌یان بۆ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كردووه و زۆر جار دەستدرێژی دەكەنە سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كە خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه و ئێستە هێزێكی زۆری سوپای عێراق ڕه‌وانه‌ی خانه‌قین كراون، به‌ڵام سوپای عێراق ناتوانێ پارێزگاری له دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه بكات، چونكه هیچ شتێكیان پێ ناكرێت.
به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی له‌وه‌ش كرد كە ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه داعش مه‌ترسی بۆ گونده‌كانی خانه‌قین و ناوچه‌كانی حه‌مرین و جه‌له‌ولا دروست بكات، به‌ڵام به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و داعش ناتوانێ ئه‌م جموجۆڵانه‌ی ئێستەی هه‌بێت.