تڕەمپ :بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو باشبوون دەچێت.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ مەلیكی ئەردەن تایبەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ میدیاكان دواو ڕایگەیاند كە لە پاش كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانیەكان دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو باشبوون چوە بەڵام هێشتا لە ئاست خواستی ئەمریكا نیە.

دۆناڵد تڕەمپ تەئكیدی لە هەوڵەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و ئاماژەی بەوەدا كە بۆ ئارامیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە هەردوولا هەنگاوی پێویست هەڵگرن بەبێ ئەوەی باس لە نەخشەڕێگای وڵاتەكەی بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

هەروەها تڕەمپ ڕایگەیاندووە: وێڕای ناڕەزاییەكانی ئەوروپا ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانیەكان كشایەوەو بەو بەو هەنگاوەش دۆخی ناوچەكە بەرەو باشبوون هەنگاوی نا.

Back to top button