بۆچی له‌هه‌ر رووداوێك یه‌كێتی ده‌ی خوڵقێنێت، پارتی هاوتاوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
رێكان سه‌باح
به‌سه‌رنج دان له‌و ده‌سته‌واژه سیاسیه‌ی كه رۆژانه له‌میدیایی به‌ناو ئه‌هلی به بازار ده‌كرێت و له گرده‌كه ئاراسته ده‌كرێت، له دههۆڵژهنه ته‌قلید و رق ئه‌ستووره‌كانی ئه‌نتی پارتی و ته‌قیوه‌كانی ناو مه‌دره‌سه‌ی جه‌لالیزم ده‌گوترێته‌وه، بابه‌تی هاوتاكردنی یه‌كێتی و پارتی، یان ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی، له‌هه‌موو رووداوێك كه یه‌كێتی خوڵقێنه‌ریه‌تی، ده‌گوترێته‌وه به‌رگوێی هه‌موو كه‌سێك داده‌درێت، له هه‌ر رووداوێكیش كه‌له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دا رووده‌دات، ناگوترێت و ون ده‌كرێت، ته‌نها بۆ حه‌شاردانی یه‌كێتی و هاوتاوانكردنی پارتی پێوه‌ی لێكێنراوه، ده‌بینین كه ئامانج لێی حه‌شار دانی یه‌كێتیه له تاوانه‌كه، كه نه‌وشێروان له بۆماوه‌ی میراتی دا ” شه‌ری ناوه‌خۆ به‌سه‌ر زینی و ئه‌فكاری نه‌وه‌ی ناو مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی زیادی كردووه، تووتی ئاساكانی ده‌هۆڵژه‌نی به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆش، به‌رده‌وام له دوو باره گوتنه‌وه‌ی دان، له‌هه‌موو رووداوێكدا كه یه‌كێتی ده‌یخوڵقێنێت، هاوتاوانی پێ ده‌كرێت پارتیه، به‌ڵام بۆ سنوری پارتی هاوتانی یه‌كێتی له ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی دا له هیچ میدیایه‌ك ئه‌نتی پارتی دا به‌رگوێ ناكه‌وێت ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات، ئه‌و هاوتاكردنه به‌راوردكار بكه‌ین”.
یه‌كێتی و پارتی له ده‌سه‌ڵاتی زۆنهكاندا، دوو نموزه‌جی ده‌سه‌ڵاتن كه هه‌موو وێنه واقیعه‌كانی ئه‌م دوو جۆڕ ده‌سه‌ڵاته، به‌هه‌موو ره‌نگه‌كانی و به‌هه‌موو شێوه و شكلهكانی ، له پازگه‌ی دێگهلهدا ده‌بینرێت، تا ده‌گاته دوا سنوری هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات ” كه كه‌لار و زاخۆیه” ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، له دوو ده‌سه‌ڵاتی كه به زۆنی ( سه‌وز و زه‌رد ) ناسراوه، لهدیگهڵه به سنوری سه‌وزدا، كه‌لتورێكی ته‌واوی شارستالینی ده‌بینرێت، وێنه‌ی شه‌هیدی و وێنه‌ی سه‌ركرده، به‌سه‌ر هه‌موو دار و دیوارێكدا زاڵه و وێنه‌ی شه‌هیده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بهڵۆگۆی حزبه‌وه دا زاڵه, ته‌واوی ئه‌م دیمهنهنانه كه له زۆنی سه‌وزدا واقیع حاڵی بینینی چاوی هه‌ر كهسێكمانه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت، كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م زۆنه له ره‌هه‌نده‌كانی به‌حزبی بوونی هه‌موو پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مشاره‌دا ده‌بینرێت، زانكۆ و شه‌قامه‌كان و گه‌ره‌كه‌كان، ته‌واوی ئه‌م شاره سیمایه‌كی حزبی هه‌یه، وێنه‌ی سه‌ركرده‌كان وه‌ك نموزه‌جی كۆریایی باكور ده‌بینرێت”.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئیداره‌دانی ئه‌مشاره‌ی زۆنی سه‌وز بكه‌یت، كه سلێمانیه له‌وه تێده‌گه‌یت، كه ئه‌مشاره جگه‌له‌وه‌ی كه سیمای ته‌واوی شار له وێنه‌ی سه‌ركرده و شه‌هیدی حزب و ئاڵای حزبدا لهرهنگدراوه، به‌ڵام له‌رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه، ته‌واو له شارێكی بێحزمهتدا ده‌بینرێت، سیمای كۆنی شار و شه‌قامه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان، وێنه‌یه‌كی ته‌واو واقیعی بینراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رووی ئابووریه‌وه، ئه‌مشاره له‌چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌خۆپێشاندان و چیرۆكی تراژیدیایی بێكاری و دابه‌زینی ژێرخانی ئابووری ئه‌مشاره، گۆڕینی شارێكی پیشه‌سازی كه پێكهاتوو بوو له ” كارگه و كۆمپانیا و چه‌ندانی تر هه‌بوونه له‌م شاره، ئێستا به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی مووچه خۆرن و له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت دا كۆكراونه‌ته‌وه، مووچه‌یان پێده‌درێت”.
ئه‌مشاره له‌ئێستادا له بێ سه‌ركرده‌یی حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بۆته سێ پارچه و زۆنه‌كه‌ی له ره‌نگی سه‌وزدا بۆته میراتگرانی(نیلی و سپی هاوپه‌یمان” چه‌ند حزبێكی تریش كه لهفكردا هاودژهن، به‌زگی پرسی له بۆسه سه‌رمایه‌ی حزبی زۆنهكهدان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ره‌هه‌ندی دروست بوونی یه‌كێتی، له گروپ و كۆمه‌ڵه‌و و ره‌نجده‌ر و پرۆلیتاریا و سه‌رمایه‌دار و ئاین پارێزی و چه‌ند دید و فكری دژ به‌یه‌كه‌ی تر دروست بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا گیرۆده‌ی پارچه بوون و فه‌وزایی سیاسی و زه‌ق كردنه‌وه‌ی كه‌لتوری حزبی و ئیفلاسی فكری و شكه‌ستی ستراتیژی و هه‌ڵپه‌ی پۆپۆلیستی و ره‌نگبوونی خیانه‌ت و كه‌وتنه به‌ره‌ی دژه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی كورد دایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، پارێزگارێك به‌ساڵان دیار نه‌كرێت، له ژێر ده‌هۆڵی دژه پارتی دا لافی دیموكراسی و ئازادی لێبدرێت”.
له زۆنی زه‌ردا پێناسه و روانگه‌ی ئیداری ئه‌و وڵاته، له ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی و ئاڵای نیشتمانی و پێناسه‌ی ژێرخانی سه‌ربه‌خۆی و دیموكراسی راسته‌قینه نه‌ك مۆبۆكراسی وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆنی سه‌وزدا ئاراسته‌كراوه و له زه‌ینی خه‌ڵكدا به دیموكراسی پێناسه كراوه، ده‌بینرێت، وێنه‌ی شه‌هید له سیمای شاروشارستانیهتدا نیه، له هۆڵه‌كاندا به‌یاد و وجودی بایهخداندایه، حزبی زۆنی زه‌رد، پێناسه‌ی ده‌ستكه‌وتنی نیشتمانی به زیانی خۆی ده‌كات، وه‌ك ریفراندۆم و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی و بهلاوهدانی ده‌ستكه‌وتی حزبی، ژێرخانی شاره‌كه و له‌رووی ئیداریه‌وه سه‌دان به‌ڵگه ده‌سه‌ڵمێنێت، كه ئه‌م زۆنه، له ته‌واوی وڵاتی به‌ناو عێراقدا جوانترن و جۆڕ باشترین ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یه، جگه له‌مه‌شدا، زۆنی زه‌رد پێناسه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆی و خۆماڵكردنی وه‌به‌رهێنان و ده‌وڵه‌ت و سیمای ئیداری سه‌ربه‌خۆی و ئاڵای كوردستان وه‌ك په‌رچه‌می راسته‌قینه‌ی كورد ده‌كات”.
كه‌وایه له‌ته‌واوی ئه‌م دوو وێنه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له دین و خودا و كهلتوریشدا، دوو دین و دوو خودا و دوو كه‌لتور پێناسه ده‌كه‌ن”.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رواردی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكرێت، ئه‌وه هه‌موومان ده‌زانین له یه‌ك مه‌دره‌سه‌ی سیاسی ئه‌نتی پارتی دا شه‌ق بوون، له قۆناغی به‌ناو دژایه‌تی پارتی ئازادی خوازیه‌دا قه‌تیس ماون، گیرۆده‌ی شه‌ڕی له‌ناوبردنی پارتین، له جه‌ماوه‌ردا یه‌ك پێگه‌ی جه‌ماوه‌رین، له قیاده‌دا یه‌ك قیاده‌ی سیاسی یه‌كێتین، له‌ده‌سه‌ڵاتدا یه‌ك جۆڕه ده‌سه‌ڵاتن، له شگلدا رۆژێك لهیهكێتین له ناخ گۆڕانن له دژایه‌تی پارتیدا مه‌دره‌سه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دن، یه‌ك به‌قه‌ده‌ر نوكی ده‌رزی جیاوازیه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی دا نیه، كه‌وایه بۆچی ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی چه‌مكێكی سیاسی بێت، له‌كاتێكدا گۆران شهقبووێكی ده‌سه‌ڵاتخوازی ناو یه‌كێتیه”.
گۆڕان له مه‌دره‌سه پارێزی و ده‌سه‌ڵاتپارێزی یه‌كێتی دا سه‌دان نموزه‌جی زه‌قی داوه‌ته ده‌ست، وه‌ك رووداوه‌كانی 17ی شوبات كه هه‌وڵێك بوو بۆ لێدان له‌پارتی به‌ڵام كاتێك قه‌تیس ما له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دا، له به‌رهه‌م هێنانی په‌رله‌مانتاردا به كۆتایی هێناو به وه‌ره‌قه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مان كه پێی گوترا چاكسازی كوركوژراوی خه‌ڵكی ونكرد، له ئاراسته گۆڕینی خه‌ڵك له خیانه‌تی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا رۆڵی یهكڵاكهرهوهی بینی و ئاراسته‌كانی له خیانه‌تدا به دژایه‌تی ریفراندۆم پێناسه كرد، هه‌وڵی دا روو ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سپی بكاته‌وه، له 12ی 5ی 2018 دا له رووژی هاك و ته‌زویردا، به‌په‌له ناوی پارتی هاوشانی یه‌كێتی كردوو، دوایش چووه ناو ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی كه خه‌ڵك له‌هه‌مبه‌ر یه‌كێتی هه‌ی بوو به ئاراسته‌ی پارتی گۆڕی و به‌هه‌وڵی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان گۆڕی و رۆژه‌ڤی سه‌ر یه‌كێتی كه ته‌زویری كۆمیدیا بوو، له شه‌قامی سلێمانی كۆتایی پێهنا، ئێستاش یه‌كێتی و پارتی هاوتان یان گۆڕان و یه‌كێتی جمكی خودا پێداوی دایك و باوكێكن؟