له‌ باره‌ی پشێوی نێو مزگه‌وته‌كه‌ی سیده‌كانه‌وه‌ ئه‌وقاف روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

له‌ باره‌ی پشیوی نێو مزگه‌وتی سیده‌كانه‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت.”ئه‌و كێشه‌ىی له‌ مزگەوتی شارۆچکەی سیدەکان ڕوویدا، كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.”

پاش ئه‌وه‌ی لە وتاری هەینی 29ی6ی2018، لە یەکێک لەمزگەوته‌كانی سیدەکان  نوێژخوێنان ناڕه‌زاییان دەربڕیوه‌ له‌وه‌ى مامۆستای مزگه‌وته‌كه‌ گۆڕدراوه‌ و نەیانهێشتووه‌ مامۆستای نوێ گوتار پێشکەش بکات به‌وه‌ش پشێوی درووستبووه‌.”

له‌و باره‌شه‌وه‌ پاش رووداوه‌كه‌ راسته‌وخۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران، روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ بابەتەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و بەئاسانی کێشەکە چارەسەر دەکه‌ن.

ئه‌وقافى سۆران ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.” كه‌ (سه‌باح بازید قادر) کە پێشتر گوتاری لەو مزگەوتە داوە (ناونیشانی گوتارخوێن نیە) و بەپێی ڕێنماییەکانیش ئەو کەسەی گوتار دەخوێنێتەوە مەرجە ناونیشانی فەرمانبەری گووتارخوێن بێت.”

Back to top button