پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێكی مه‌ترسیداری ده‌ستگیركرد.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان، تاوانبارێك كە دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ پۆلیس دەستگیردەكرێت.”
له‌و باره‌وه ڕائیدی پۆلیس (شاخەوان سەعید ساڵح) ئەفسەری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان بۆ پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندووە: تاوانبارێك بەناوی (م. ص. م)، تەمەن (30) ساڵ، كەلەلایەن دادگاوە دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەرچووبوو بەپێی مادە (٤۱۳)، لەیاسای سزادان، شەوی رابردوو دوای ڕووبەرووبوونەوەیەك توانیویانە ناوبراو دەستگیر بكەن.”
وێنه‌ی تاوانباره‌كه:-