یاریدەدەرێکی سەدر بۆ کاروباری سەربازی تیرۆر کرا

دوای ئەوەی دوێنێ فەرمادەیەکی حەشدی شەعبی لە کەرکووک تیرۆر کرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاریدەدەرێکی رێبەری رەوتی سەدر و فەرماندەیەکی میلیشیای حەشدی شعبی لە ماڵەکەیدا لە باشووری عێراق، کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، شەوقی حەداد، یادەدەری موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر و فەرماندەیەکی میلیشیای سەرایا سەلام، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 4/7/2018 کوژراوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەوقی حەداد لە شارۆچکەی کوفە لە پارێزگای نەجەف لە باشووری عێراق و کوشتوویانە.

سەرایا سەلام میلیشیایەکی حەشدی شەعبییە و راستەوخۆ فەرمان و رێنماییەکان لە موقتەدا سەدر وەردەگرێ

Back to top button