توركیا: یه‌كێتی و گۆڕان باجی یارمه‌تی دانی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن
مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی یه‌كێتی و گۆران و په‌كه‌كه رایگه‌یاند” له‌دژی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتی و گۆڕان هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) یاند دا به‌ڵام ده‌لێت له‌ئێستادا باجی ئه‌و هاوكاریه‌ی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن”.
له میانی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند”کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە لە سنووری جوگرافیی دەوڵەتی عێراق، هەوڵدەدەن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەماهەنگی بکەن، ڕوونیشی کردەوە کە دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، تورکیا و ئەمریکا لەمبارەیەوە هەنگاو دەنێن، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دوای ڕیفراندۆم، یەکێتی و گۆڕان بەپێشنیازی هەندێک وڵات، لە دژی سەرۆک بارزانی لەگەڵ پەکەکە ڕێک کەوتوون، بەڵام ئێستا باجی ئەم هاوکارییە دەدەن”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م یارمه‌تی دانه و فره‌مانانه‌ی كه په‌كه‌كه به‌م دوو حزبه ده‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس له دیدارێكی خۆی و به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ” بەرپرسێکی یەکێتی کە ئێستا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە، داوای کۆبوونەوەی لێکردووە و دوای ئەوەی لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵیدا کۆبووەتەوە، بەرپرسەکەی یەکێتی گوتوویەتی: پەکەکە بووەتە دەسەڵاتداری پارتەکەمان و ئەو فەرمانمان پێ دەدات، منیش گوتم هاوکاریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ئەنجامەکەی بەو شێوەیە دەبێ”.
شایانی باسه پێشتر چەندان جار سیاسەتمەدارانی هەرێمی کوردستان هۆشداریی توندیان بە یەکێتی و گۆڕان داوە لەوەی کە دەرگاکردنەوەیان بۆ پەکەکە، دواجار زیان لە خودی ئەو حزبانە دەدات و کێشە لە ناوچەکانیاندا درووست دەبێت.