بزانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی رێگای هه‌ولێر _ كۆیه چ بریارێكی داوه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان (بنه‌ماڵه‌كانی ” تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر و كه‌ركووك داخران، به‌م هۆیه‌شه‌وه، قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆری له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر_ كۆیه دروست كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری رووداوی كاره‌ساتبار به‌سه‌ر هاوڵاتیان، بۆیه ئه‌مرۆ بریاری درا كه ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە ھەردوو رێگاكە قەدەخە بكرێت”.
هه‌ر دوایروودانی چەندین رووداوی ھاتووچۆ لە رێگەی ھەولێر- كۆیە و كۆیە- كەركووك، بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە، ھاتووچۆی بارھەڵگرەكان لە رێگەی نێوان ھەولێر- كۆیە، و كۆیە- كەركووك، لە كاتژمێر شەشی بەیانی تاوەكو ھەشتی ئێوارە قەدەخەدەكرێت و ئامانج لەم بڕیارەش كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی و رووداوی ھاتووچۆیە لەو دوو رێگایە، بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو بڕیارە لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەھاوبەشی ھەردوو كارگێڕی قەزای كۆیە و ھەولێر دراوە”.
شایانی باسه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر” رێگەی سەرەكی ھەولێر كەركووك داخرا، بەو ھۆیەوە ھاتووچۆی نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی كەوتووەتە سەر رێگەی كۆیە و لە ئەنجامدا رووداوی زۆری ھاتووچۆ روویان داوە و ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانیش بوونەتە قوربانی. ماوەیەكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەلای خۆیەوە رێگەی ھەولێر- كەركووكی كردووەتەوە، بەڵام تائێستا حكوومەتی عێراق ئامادە نییە ئەو رێگایە بكاتەوە، كە ئاستەنگی زۆری بۆ ھاتووچۆی نێوان ھەولێر و كەركووك دروستكردووە”.