خانەقین سەرباری پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی بێ ئاو‌و کارەبان

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ته‌مموزی ٢٠١٨ سەمیر محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕایگەیاند: “دۆخی كارەبای نیشتمانی لە سنووری خانەقین زۆر خراپە و ئێمە پێشتر هێڵێكی وزەی كارەبامان لە ئێرانەوە بۆ دەهات و ئێستاش ئەو هێڵە لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە پچڕێندراوە، ئەوەش دۆخی كارەبای تەواو خراپ كردووە و بووەتە هۆی كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی و ئێستا ئێمە لە وێستگەكانی كارەبای بەغداوە كارەبامان بۆ دەنێردرێت و ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان كارەبامان پێ دەدەن و پلەكانی گەرما لێرە زۆر بەرز دەبێتەوە و دۆخی كارەبای نیشتمانی زۆر خراپە”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین سەبارەت بە كەمیی ئاوی خواردنەوەی ماڵان گوتیشی:” پڕۆژەی ئاوی خانەقین ساڵی ١٩٦٧ دروست كرا و لە ساڵی ١٩٦٩ دەستی كرد بە بەرهەمهێنان و ئەو پڕۆژەیە بۆ ١٠ ساڵ دروست كرا و دەبێت پاشان نوێ بكرێتەوە بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتوان و خانەقین تاكوو ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوو نفووسی ٤٥٠٠٠ چل و پێنج هەزار كەس بووە، بەڵام بەتایبەت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ئێستا نفووسی بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەس، هەروەها ١٤٠ هەزار ئاوارە لە خانەقین دەژێت و تەنیا سەرچاوەی ئاویش ئەو پڕۆژە كۆنەی ئاوە، ئیتر بۆیە ئاوی ماڵان كەم بووەتەوە و تەنانەت گەڕەكی وامان هەیە ٢٠ رۆژ جارێك ئاوی پێ دەگات.
سه‌میر محه‌مه‌د روونیشی كردەوە: “ڕۆژانە چەند كاتژمێرێكی زۆر كەم كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان، بەڵام لەو چەند كاتژمێرە كەمەش چەندین جار وزەی كارەبا دەبڕێت و پاشان دێت”.
دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، خانه‌قینیش كه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه و، یه‌كێكه له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه پێشمه‌رگه لێی كشایه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كۆنترۆڵ كراوخه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رباری پێشێلكاری و سته‌م و زۆرداری حه‌شدی شیعی ئیستا بێ ئاو‌و كاره‌با و ژیانێكی گران ئه‌گوزه‌رێنن .