پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت و مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان 317 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی به‌غدا كه مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت، ئه‌مرۆ گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و وابریاره‌ی ئه‌و مووچانه‌ی تا ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه، دابه‌ش بكرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌لایان حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه، پاره خراوه‌ته سه‌ر حیسابی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌كه‌ش وه‌ك هه‌موو جار 317 ملیۆن دۆلاره”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” حکوومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینارەکەی کە بە شێوەی مانگانە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات، خستووەتە سەر حیسابی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارەکە گەیشتووەتە دەست حکوومەت.
شایانی باسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێشتر خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌یان بڵاو كرده‌وه له ئێستادا وابریاره خشته‌یه‌كی تر بڵاو بكه‌نه‌وه”.