پارتی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی روبع ملیۆن دۆلار مانگانه‌ له‌ یه‌كێتی له‌لایان گۆڕان هاته‌ سه‌ر خه‌ت

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی روبع ملیۆن دۆلار كه‌ سپۆنسه‌ری گۆڕان پێكراوه‌ و له‌لایان باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی، له‌ئێستادا پارتی هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت و ده‌لێت یه‌كێتی بۆیه‌ ئه‌م پاره‌ی داوه‌ته‌ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵێك پرس له‌رێگای گۆڕانه‌وه‌ دژایه‌تی پارتی بكه‌ن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی گۆڕان بۆ سه‌ر پارتی ئه‌و پاره‌ی داوه‌ به‌ گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه‌ كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گۆڕان ئاشكرای كردووه‌” کە تەنیا یەکجار پارەکە بە گۆڕان دراوە. لەلایەن باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیکە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکایەتی دەکات، بەرامبەر بە دژایەتیکردنی باڵەکانی دیکەی نێو یەکێتی لەلایەک و پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەکی دیکەوە، ئەو ڕوبعە ملیۆن دۆلارە بە بزووتنەوەی گۆڕان دراوە”.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی حه‌سۆ میرخان ده‌لێـ” ئەو پارەیەی بە گۆڕان دراوە، لەلایەن ئۆرگانی فەرمیی یەکێتییەوە پێیان نەدراوە، بەڵکوو باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتی بە ڕێککەوتنێکی نهێنی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، ئەو پارەیەی بە گۆڕان داوە، لەنێو گۆڕانیشدا تەنیا کۆمەڵێک کەس ئاگادار بوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو پارەیە بە گۆڕان دراوە، تەنیا لە پێناو ئەوەی لەنێو یەکێتیدا پشتیوانی باڵی دەستڕۆیشتوو بکەن و دژایەتیی سەربەخۆخوازانی نێو یەکێتی و باڵەکانی دیکەی حزبەکە بکەن، هەروەها دژایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان بکەن”.

هه‌روه‌ها جه‌سۆ میرخان ده‌شلێـ”ئەو دژایەتییەی پارتی و باڵێکی یەکێتی کە لەلایەن گۆڕانەوە کراوە، بەبەرنامە و بە تەنیسق بووە لە نێوان باڵێکی یەکێتی و گۆڕاندا، بەڵام ئێستا کە ئەو پارەیە لەلایەن یەکێتییەوە بڕدراوە، گۆڕانکاری لە دۆخەکە دەبینین، نموونەیشی بەوە هێنایەوە کە پێشتر گۆڕان زۆر دژایەتیی پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هەروەها دژایەتیی ڕیفراندۆمی کردووە، کەچی ئێستا پاش بڕینی ڕوبعە ملیۆن دۆلارەکە، گۆڕانکاری لە هەڵوێستی گۆڕاندا دەبیندرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، کە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەهۆی ئەوەی لەنێو حکوومەتدان و بەشدارن لە هەموو ئەو بارودۆخەی کوردستاندا، نەیانتوانیوە ڕاستەوخۆ دژایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان یان حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام گۆڕانیان بۆ ئەم ئامانجەیان بەکار هێناوە”.

Back to top button