به‌ هه‌شت رێگای ئاسان چه‌وری ورگ مه‌هێڵه‌.

‌کێشی زۆرو چەوری لەش بە تایبەت ورگ نەوەک هەر کێشەی جۆراو جۆری تەندروستی دروست ئەکات بەڵکو دیمەنێکی ناڕێکیش ئەدات بە کەسەکان.”

له‌و باره‌شه‌وه‌ له‌ ماڵپەڕی زانستی ئەکادیمی سایەنس دایرێکت بابه‌تێك بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن بتوانین به‌ نوێترین رێگا چه‌وری ورگ دابه‌زێنین و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیش له‌ جه‌سته‌مان روونه‌دات.”

هه‌شت رێگاكه‌ بریتین له‌:-

– بەیانیان پێش ئەوەی هیچ شتێک بخۆیت یەک لیمۆی گەورە یان دوو لیمۆی بچووک بگوشەو تێکەڵی بکە لەگەڵ نیو پەرداخ ئاوی کەمێک گەرمەوە و بڕێکی زۆر کەم خوێی تێکەڵ بکەو بیخۆرەوە.

– برنجی سپی مەخۆ لەبری ئەوە برنجی بۆری کەم چەوری بخۆ لە بری نانی سپی نانێک بخۆ کە هاڕاوەی توێکڵی گەنمەکەشی لەگەڵدابێت واتا هەرگیز کەپەکی ئارد فڕێ مەدە.

– لە خۆراکێک دوور بکەوەرەوە کە شیرینی تیا بێت وەکو پسکیت و کێک و شەربەت یان هەر خۆراکێکی تر کە شیرینە تەنانەت کە چا ئەخۆیتەوە با ڕەنگەکەی کاڵ بێت بۆ ئەوەی ناچار نەبیت کە شەکری زۆری تێبکەیت. چونکە خواردنی زۆری شیرینی لە لەشدا ئەگۆڕێت بۆ چەوری.

-بە بەردەوامی ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە نەک هەر یارمەتیت ئەدات بۆ لابردنی چەوری بەڵکو لەش لە ماددەی ژەهراوی پاک ئەکاتەوە.

-هەموو بەیانیانێک دوای خواردنەوەی ئاوی لیمۆکەکە سێ دەنک سیر لەسەر خۆ بە ددانەکانت بجوێ و بیخۆ ئەگەری دابەزاندنی چەوری دوو هێندە ئەکات ئینجا شکرو چەوری خوێنیش دائەبەزێنێت و سوڕانەوەی خوێنیش چالاک ئەکات.

-هەتا پێت بکرێت گرنگی بە خواردنی زەڵاتەو سەوزەو میوە بدە،مەبەست ئەوەیە کەمتر خۆراکێک بخۆ کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ دروست کردنی چەوری، مەبەست ئەوە نییە کە هیچ خۆراکێکی تر نەخۆیت، بە تایبەت لە بەیانیان و ئێواران هەوڵ بدە یەک قاپ لە زەڵاتە بخۆ و خواردنی میوەیش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ توانەوەی چەوری.

-هەوڵ بدە ئەو خۆراکەی ئەیخۆیت با تیژ بێت واتا بیبەری تیژ یان هاڕاوەی زەنجەفیل با لەناو خۆراکەکەت هەبێت. ‌

‌-پێش ئەوەی هەست بە تێربوون بکەی دەست لەسەر خواردن هەڵگرە سێ سەعات پێش ئەوەی بچیتە سەر جێگەی خەو لە شەودا هیچ خۆراکێک مەخۆ.

‌تێبینی. هەر کەسێک کێشەی لە گەدەو ڕیخۆڵەکانی هەیە لەوانەیە تیژی و ئاوی لیمۆکە زیانی پێ بگەیەنێت.

Back to top button