مه‌كگۆرك چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و عه‌بادی.؟
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی دژی داعش (برێت مەکگۆرك) پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.”
مەکگۆرك لە تویتێکدا نووسیویەتی: “پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەکەم بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگیەکان لە بواری ئاسایش و ئابووریدا لە چواچێوەی دەستووری عێراق”.
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی دژی داعش زیاتر ده‌ڵێت. “ئەو ھەماھەنگیانە گرنگن بۆ تێکشاندنی یەکجاری داعش و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێداویستیەکانی خەڵکی عێراق”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” دوێنێ نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، له به‌غدا كۆبوونه‌وه. به گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان باس له دۆخی سیاسی گشتی وڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كراوه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكنزیكبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به پێویست زانراوه.”