توركمانێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی كرا به قائیمقامی دووزخورماتوو.
پاش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی قایمقامی خورماتوو له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه ئه‌مڕۆ كه‌سێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كه توركمانه له شوێنی دانراوه و ده‌ستبه‌كار بوو.”
محه‌ممه‌د فایق، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی قایمقایه‌تی خورماتوو،له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه.” كه قایمقامی دوزخورماتوو به فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و كه‌سێكی توركمانی شیعه‌ی سه‌ر به رێكخراوی به‌در به ناوی (حه‌سه‌ن زه‌ین ئەلعابدین) له شوێنی دانراوه. پاش ئەوەی دادگای ئیداری به‌غدایش بڕیاری له بهرژەوهندیی حه‌شده‌كه داوه، دوێنێ سێ شەممە پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی داوه.”
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی قایمقایه‌تی خورماتووئهوهشی ئاشكرا كردووه.”كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا و پارێزگای سەڵاحەددین سیاسییه، چونکە هۆكاری لادانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، قایمقامی پێشوو کە کوردە پشتگیری له ریفراندۆم كردووه و له كاتی داگیركردنی خورماتوویش هاوكاری هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كانی نه‌كردووه.”
فایق ئه‌وه‌شی گوت.” كه لە پاش ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە چه‌ندین پۆستی گرینگی خورماتوو له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و دراونه‌ته شیعه‌كان، ئێستا کەمترین پۆست به ده‌ست كوردەوە ماون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق پرۆسه‌یه‌كی بۆ لادانی كورد له پۆسته‌كان ده‌ست پێكردووه و زۆربەی به‌رپرسانی لاداوه و تا ئێستاش ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه و خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش بێده‌نگن.”