خۆپێشاندان بۆ رووخانی رژێمی ئێران به‌شێكی زۆری شاره‌كانی گرته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌ی جیهانیه‌كان، سێ رۆژه‌ خۆپێشاندانه‌كان له‌ ئێران به‌رده‌وامن و له‌ پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 2ی 8ی 2018 ته‌واوی شاره‌كانی ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، شاهین شار، ئەراک و چەندین شاری دیکەی خۆپێشاندان بۆ رووخانی رژێمی ئێرانی گرته‌وه‌، هێزەکانی ئێران بە تەقە و گازی فرمێسک رێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن”.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌”ناڕەزایەتییەکان کە زیاتر بەهۆی دۆخی ئابووریی ئێرانەوەیە کەچی درووشمەکان زیاتر سیاسین و دژی دەسەڵاتدارانی ئێرانن، لە چەندیدن شوێنیش ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێکەوتووەتەوە و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە، هەروەها شەوی رابردوو، لە تاران، کەرەج، گەوهەردەشت، ئەهواز و چەند شوێنی دیکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران درووشم دژ بە گرانی و دۆخی خراپی ئابووری خەڵک دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکەن. بەرپرسانی ئێران خۆپیشاندانەکان بە نایاسایی ناودەبەن و هەڕەشەی سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەکەن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان خۆپێشانده‌ره‌كان داوای رۆیشتنی رژێمی ئێران ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن كه‌ كۆتایی به‌رژێمی ئێران بێت و دۆخی ئێران چاكبكرێته‌وه‌”.


 

Back to top button